مانگرتنی کرێکارانی ئەرکان سالس له‌ دوورگه‌ی لاوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳، کرێکارانی ئەرکان سالس، شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان دژ بە نه‌دانی داخوازیەکانیان دەستیان لە کار کێشا و كۆبوونه‌وه‌.

کرێکارانی ئەرکان سالس له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری، پێدانی داخوازییە دواخراوەکان، وەلانانی پەیمانکار، زیادکردنی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، بەکردەوەدەرهاتنی گەڵاڵەی ڕێزبەندی پیشەکان، بەڕێوەچوونی یاسای ۱۴ڕۆژ کار۱۴ڕۆژ پشوودان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net