مانگرتنی کرێکارانی کانگەی زێڕ و مسی سفید ئابە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی کانگەی زێڕ و مسی سفید ئابە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دژ بە پێنەدانی حەقدەست دەستیان لە کار کێشاوە و مانیان گرت.

بە پیی ئەو وینانەی بە دەستمان گەیشتووە، ناڕازیان دژ بە بەڵینی درۆی بەرپرسان، پێنەدانی حەقدەست و هەروەها زۆربوونی ساعەتی کار ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست، دابین کردنی بیمەی دەرمانی و ئەمنییەتی پیشەیی و هەوەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون. جێگای ئاماژەیە کانگەی زێڕ و مسی سفید ئابە یاکێک لە ناوەندە گرنگەکانی ئێران بۆ دابین کردنی بودجە و داهاتی ئێرانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net