ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پارسی جنوبی دژ به پێنه‌دای حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكارانی ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی عه‌سه‌لوویه، كه‌نگان و ناوچه تایبه‌ته‌كانی ئابووری پارسی جنوبی و هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌كانی دووهه‌م، ١٢م، ٧م، ٩م، ١٠م و ١١م، هاوكات ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌همیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.