مانگرتن له‌ خواردنی ئامانج موسته‌فاپور له‌ زیندانی مهاباد

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئامانج موسته‌فاپور، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد، له‌ ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و پێشێلكردنی مافه‌‌كانی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

ئامانج موسته‌فاپور له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری مهاباده‌ و له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ٢ی ئه‌و شاره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌جاد دێهقانزاده‌ به‌ تۆمه‌تیله‌ناوبردنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تیبه‌ پێنج ساڵ زیندان، به‌ تۆمه‌تیتێكدانی ئه‌مواڵی گشتیبه‌ یه‌ك ساڵ و نیو زیندان، به‌ تۆمه‌تیسه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت: به‌ یه‌ك ساڵ زیندان ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌ كه‌ پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net