به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی خۆی، له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافه‌كانی، مانی له خواردن گرتووه و لێوه‌كانی دووریوه‌ته‌وه.
“ئیبراهیم خه‌لیل” نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه و تا ئێستا به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان دوو په‌نجه‌ی پا و په‌نجه‌یه‌كی ده‌ستی قه‌تع كراوه. ناوبراو خۆی و كوڕه‌كه‌ی له دوو زیندانی جیاجیادا به‌ندكراون، تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار داوای كردووه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له یه‌ك زیندان دا بن، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی ڕێگه‌یان نه‌داوه و ئیبراهیم خه‌لیل ناچار مانی له خواردن گرتووه. به‌پێی بڕیاری پزیشكان ئه‌و به‌ندكراوه نابێت له زیندان دا بێت به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به وه‌سیقه دژایه‌تی ده‌كات و ئێستا كه پێویستی به هه‌بوون و یارمه‌تی كوڕه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ده‌ده‌ن.