6
ئیبراهیم محه‌ممه‌دی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی سنه ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه دژ به گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و سه‌پاندنی سزای ناڕه‌وا به‌سه‌ری دا مانی له خواردن گرتووه.
ڕۆژی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئیبراهیم محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “محه‌ممه‌د كه‌ره‌می” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ٢١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، سزای زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان پشتڕاست كرایه‌وه و ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ بۆ زیندانی سنه ڕاگوێزرا.