عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تی كردنی دادستانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه.
عه‌بدۆلعه‌زیزی گولمحهممهدی، شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵی خه‌ڵكی ورمێ، له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له حاڵێكدا له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ماوه‌ی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كرد، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا كرا. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار شارومه‌ندی دیكه به ناوه‌كانی ئومید سه‌عیدی، كامران قاسمی، نایب حاجیزاده و كه‌یوان ڕشۆزاده كه له به‌رواری ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون به ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزیه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرا. هه‌ر چه‌ند عه‌بدۆلعه‌زیزی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سه نه‌بووه، به‌ڵام دادگای ئینقلابی ورمێ هه‌ر یه‌كه‌یانی به ده ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرد. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، دوو جار مانی له خواردن گرتووه و دوو جاریش ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و دادستانی ورمێ هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه.