“حه‌سه‌ن عومه‌رپور” به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ كه ماوه‌ی ١٠ ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣وه له ناڕه‌زایه‌تی به بێڕێزی دادستانی ورمێ به خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.
“حه‌سه‌ن عومه‌رپور” داوای پێداچوونه‌وه‌ی به په‌روه‌نده‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام دادستانی ورمێ بێڕێزی به خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه. ناوبراو له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش و ناوبراویان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه. “حه‌سه‌ن عومه‌رپور” له نێوان پاییزی ١٤٠٠ تا خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی قازی “نه‌جه‌ف زاده” به ده ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه چوار تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده به ئێعدام مه‌حكووم و له ڕێكه‌وتی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له زیندانی ورمێ له‌سێداره دران.