30
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “تاهر ته‌قه‌وی” پارێزه‌ری به‌ندكراوی دادگوسته‌ری له ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانه‌وه دژبه به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
“تاهر ته‌قه‌وی” ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو چه‌ند نه‌خۆشی وه‌كوو تیرۆئید و زه‌ختی خوێنی هه‌یه و له ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانه‌وه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له خواردنی خۆراك و ده‌رمان گرتووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.