10
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، حه‌وت به‌ندكراوی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به ناوه‌كانی “ئه‌شكان محه‌ممه‌دی“، “ڕه‌زا كه‌ریم نژاد“، “فه‌رشید كازمی“، “ڕامین محه‌ممه‌دی“، “هوومان ئه‌ڵماسی“، “مازیار نكوویی” و “ڕوحۆڵڵا خوسره‌وی” دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان مانیان له خواردن گرت.
ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه سیاسییه پپێشتریش له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادكردنیان به وه‌سیقه و بێبه‌ش بوون له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر به‌ندكراوێك، مانیان له خواردن گرتبوو. به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز هه‌ر حه‌وت به‌ندكراوه مانگرتووه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه.