3
زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو و له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ١٤ كه‌س بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب له به‌ڕێوه‌به‌رانی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدامه و هه‌ر جار و به بیانوویێك په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ساز ده‌كه‌ن. له ڕۆژانی ڕابردوودا، كوڕی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه و ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.