به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سوولماز حه‌سه‌ن زاده، خۆشكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران و گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ، مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سوولماز حه‌سه‌ن زاده له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی له زیندانی ورمێ، مانی له خواردن گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كرێته‌وه، درێژه به مانگرتن ئه‌دات. ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، دایه عه‌زیمه و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده، باوك و دایكی سوولماز بۆ چه‌نده‌مین جار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان كراون و له‌وێ دا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه چی تر نابێت درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زاده و ئه‌حمه‌د و سوولماز حه‌سه‌ن زاده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به‌ڵام ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده به دانانی وهسیفهی قورس ئازاد كرا و سوولماز بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه.