هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی شكۆمه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان دژبه ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ڕۆژی سێشه‌ممه سێ به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان”، “سه‌كینه په‌روانه” و “ئه‌یووب جه‌وانپور” له زیندانه‌كانی ئێڤین، مه‌شهه‌د و سه‌قز بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.
“موته‌لب ئه‌حمه‌دیان” كه له ئێستادا ماوه‌ی ٣٠ ساڵ به‌ندكرانی له زیندانی ئێڤین تێپه‌ڕ ده‌كات وێڕای نه‌خۆش بوون، بۆ پشتیوانی له مانهگرتنی به‌ندكراوانی دیكه له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ئێڤین، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانی له خواردن گرتووه. هه‌روه‌ها، “سه‌كینه په‌روانه” مامۆستای زمانی كوردی به‌ندكراو له زیندانی مه‌شهه‌د، دژبه ئێعدامی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” مانی له خواردن گرتووه. له زیندانی سه‌قزیش به‌ندكراوی سیاسی “ئه‌یووب جوانپور” كه ماوه‌ی ٧ ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. هاوكات له زیندانه‌كانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ده زیندانی سیاسی و له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین، چه‌ندین به‌ندكراو دژبه ئێعدام مانیان له خواردن گرتووه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای نامرۆڤانه‌ی سێداره بوون.