4
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، كیانووش چراغی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری دێهلۆڕان، پاش گواستنه‌وه بۆ زیندانی ئیلام مانی له خواردن گرتووه.
كیانووش چراغی ڕۆژی ١٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئیلام ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوو.