9
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵان، محه‌ممه‌د دانیالی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئیلام و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، دژ به باروودۆخی خراپی زیندان مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د دانیالی دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی زیندان و خراپی دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی مانی له خواردن گرتووه. ڕۆژی ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، محه‌ممه‌د دانیالی، چالاكی مه‌دنی خه‌ڵكی ئاودانان و ئه‌ندامه‌تی گرووپی شاخه‌وانی “بناری ئاودانان“، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شارستانی دێهلۆڕان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٦٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه به دانانی وه‌سیقه‌ی پێنج ملیارد تمه‌نی له زیندانی ئیلام ئازاد كرا.