ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “موسته‌فا ڕه‌مه‌زانی” و “سپیده قوڵیان” له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌بعیدی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موسته‌فا ڕه‌مه‌زانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “شه‌هریا به‌یات” بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. هه‌رووه‌ها “سپیده قوڵیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژبه بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی بۆ گواستنه‌وه‌ی “سه‌عید مه‌ده‌نی” و چه‌ند به‌ندكراوی دیكه بۆ به‌ندیخانه دووره‌ده‌سته‌كان، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. شایاتی باسه كه “موسته‌فا ڕه‌مه‌زانی” به بیانووی دڕاندنی ئاڵای چین، ڕووسیه و عێراق، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان”، “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به ٢٢ ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام زۆرترین سزا واته شه‌ش ساڵ و سێ مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه پێشتر به‌هۆی لێدانی دوو ده‌رزی ساخته هه‌ر دوو پای فه‌له‌ج كرا و بۆ ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌ساردا ئازار درا.