ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی به‌رپرسانی زیندان ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وریشه مورادی” به فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین بۆ به‌ندی ٢٠٩ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و به‌نده ئه‌منیه‌تیه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. هه‌روه‌ها “په‌خشان عه‌زیزی” بۆ پشتیوانی له “وریشه مورادی” مانی خواردن گرتووه. ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه له حه‌فته‌ی ڕابردوووه به فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.