گۆڵڕۆخ ئیرایی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ٥٥ به‌ندكراوی سیاسی ئه‌و زیندانه دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه مانیان له خواردن گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مپه‌ینێك بۆ پشتیوانی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت ده‌ستی پێكردووه و ٣٠ به‌ندكراوی ژن و ٢٥ به‌ندكراوی پیاوی زیندانی ئێڤین به مه‌به‌ستی هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و چالاكه كرێكارییه مانیان له خواردن گرتووه. ڕۆژی ڕابردووش، ١٦ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “گۆڵڕۆخ ئیرایی”، “ناهید ته‌قه‌وی”، “وریشه مورادی”، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی”، “ناهید خوداجوو”، “نه‌سرین خزری جه‌وادی”، “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد”، “سه‌كینه په‌روانه”، “ئانیشا ئه‌سدۆڵڵاهی”، “هه‌ستی ئه‌میری”، “سه‌روناز ئه‌حمه‌دی”، “مه‌هناز ته‌ڕاح”، “وی‌دا ڕه‌بانی”، “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی” و “سپیده قوڵیان” له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ شه‌ریفه محه‌ممه‌دیان شه‌رمه‌زار و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.