پوریا جه‌واهێری، له به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا، دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی له زیندانی سنه مانی له خواردن گرتووه.
پوریا جه‌واهێری له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجیه‌ك له شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌تا به ئه‌ندامه‌تی حیزبیکی نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار و به موحاره‌به مه‌حكووم كرا. پارێزه‌رانی ئه‌و به‌ندكراوه چه‌ندین به‌ڵگه‌یان ڕاده‌ستی دادگا كرد و ڕایانگه‌یاند كه له كاتی كوژرانی ئه‌و به‌سیجییه، پوریا له گوندی تیلهكۆ سه‌رقاڵی كرێكاری بووه. ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، پوریا جه‌واهێری له تۆمه‌ته‌كانی “موحاره‌به“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” بی تاوان ناسێندرا و قه‌رای كه‌فاڵه‌تی ٥٠ ملیۆنی بۆ ده‌رچوو. له‌و كاته‌وه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بیلاته‌كلیف له زیندان ماوه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادكردنی مانی له خواردن گرتووه.