“مه‌یسۆن مه‌جیدی” چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له ڕێگای گه‌یشتن به وڵاتانی ئۆرووپایی و له سنووری ئیتالیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردانه‌وه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌یسۆن مه‌جیدی” ماوه‌ی چوار مانگ و ٢٧ ڕۆژه بیلاته‌كلیف له زیندانی كاسترۆلاری ئیتالیا ماوه‌ته‌وه و ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو به هاوكاری له‌گه‌ڵ شۆفێری به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی تۆمه‌تبار كرابووه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك بێ تاوان ناسێندرا و ئێستا داوا ده‌كات تا كۆتایی قۆناغه‌كانی دادڕه‌سی ئازاد و له ماڵه‌وه زیندانی بكرێت. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساڵی ڕابردووی زاینی به‌هۆی گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان ناچار به كۆچكردن بۆ ئۆرووپا ببوو.