مانگرتن له‌ خواردنی ڕزگار به‌یگزاده‌ بابامیری له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ وته‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یڕزگار به‌یگزاده‌ بابامیریبه‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان، ئه‌و هه‌ڵسووراوه‌ سیاسییه‌ به‌ بۆنه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، به‌ تۆمه‌تی ده‌رمانی بریندارانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراو و پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی باره‌ها له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌ و له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كاندان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net