2
“بێهزاد پەناهی” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە سالۆنی ١٢ی ئەندەرزگای ٧ی زیندانی ئێڤین، لە ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژەوە دژ بە بێبەش کردنی لە مافەکانی مانی کە خواردن گرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دەمودەزگای ئەمنییەتی هیندوستان“، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە. ئەو بەندکراوە لەنامەیەکدا دژ بە بێبەش کردنی بەندکراوانی سیاسی لە مافە سەرەتاییەکانیان مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاندووە.