ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران دانیشتووی شاری كۆبانی و ده‌یان چالاكوانی ژن و پیاو له نێسیبه‌ینی باكووری كوردستان دژ به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری ئه‌رته‌شی توركیا‌و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ربه ووڵات ه‌بۆ هێرشكردنه سه‌كۆبانی وڕه‌قه، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی كۆبانی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامو به‌وتنه‌وه‌یدروشمخوازیاریكۆتاییهێنانبه‌داگیركارییه‌كانیده‌وڵه‌تیتوركبوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌یان چالاكوانی ژن و پیاوی خه‌ڵكی باكووری كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له سنووری قامیشلوو مانیان گرتووه و داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه ده‌كه‌ن.