ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، ٣٣ كه‌س له په‌نابه‌رانی ڕزگاركراوی به‌له‌مێكی نووقم بوو له مانگی دێسامبه‌ر كه له كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی “كورینس” ڕاگیرابوون، دژبه دۆخی خراپی په‌نابه‌ران و هه‌ڵسووكه‌تی ناشیاوی پۆلیسی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی پارێزه‌رانی مافی په‌نابه‌رێتی، هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی یۆنان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆچبه‌ری و به‌رگری له سنووره‌كانی یه‌كێتی ئورووپا ته‌نیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی سه‌ركوتی په‌نابه‌رانه. پاش چه‌ندین جار مانگرتن له خواردن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها هه‌وڵی خۆكوژی چه‌ند په‌نابه‌ر، ٤٣ كه‌س ماوه‌ی سێ ڕۆژه دژبه توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتی پۆلیس ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن. له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ٨٠ كه‌س بۆ هاوپشتی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له ناوه‌ندی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی كۆرینس خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و خوازیاری ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانی و بێهداشتیه‌كان و پێدانی مافی په‌نابه‌رێتین. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ری كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا، ٨ هه‌زار و ٥٦٥ كه‌س له مه‌سیری گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌من گیانیان له‌ده‌ست داوه.