44
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی سێهه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، نۆهه‌م، یازده‌هه‌م و دوازده‌هه‌می پارسی جنووبی بۆ ٢١مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پیرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی جیاوازی، له‌سه‌كار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.