مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ تاران و یه‌زد

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دووقی تاران و نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌هنموونی یه‌زد، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشا و له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه كۆبوونه‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی شیراز، جه‌هرۆم، لامه‌رد، كه‌ره‌ج، به‌نده‌رعه‌باس و ئاباده‌ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا. په‌ره‌ستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی كارانه و ئیزافه‌كاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net