2

ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیرانشه‌هری سیستان‌و به‌لوچستان، قائمی مه‌شهه‌د و سه‌رجه‌م په‌ره‌ستارانی قه‌راردادی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای بوشهر، دژ بەوهدینههاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی ئیزافه‌كاری، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.