7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی فولادی ئێران، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكارانی میللی سه‌نعه‌تی فولاد له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی ڕێپێوانێك دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاست كرێكاران و خانه‌نشینكراوان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری نه‌مانی جیاكاری له حه‌قده‌ست، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان بوون.