3
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران مانۆڕێكیان بۆ تۆقاندنی خه‌ڵكی زاهدان ده‌ستپێكردووه و له چابه‌هار، ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی له چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره كردووه كه ئه‌گه‌ر پاڵپشتیی له هێرشه‌كانی سپای پاسداران نه‌كه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی به‌سیج و سپای زاهدان به چه‌ك و ماتۆڕه‌وه له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دا ده‌سووڕێنه‌وه و بێڕێزی به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڕه‌شه له چالاكانی میدیایی و مه‌ده‌نی چابه‌هار كراوه كه ئه‌گه‌ر پشتیوانی له هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائل نه‌كه‌ن، سزا ده‌درێن.