به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، هاوڕێ مه‌نسوور ئه‌حمه‌دی، تێكۆشه‌ری دێرینی كۆمه‌ڵه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ مه‌نسوور ئه‌حمه‌دی ساڵی ٤٣ی هه‌تاوی له گوندی به‌رقڕۆی سنه چاوی به ژیان هه‌ڵێنا و تا قۆناغی ده‌بیرستان درێژه‌ی به خوێندن دا و پاشان په‌یوه‌ست به ئه‌رته‌شی ئێران بوو. كاتێك كۆمه‌ڵه چالاكییه‌كانی له ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان و سنه ده‌ستپێكرد، به شێوه‌ی نهێنی كاری بۆ كۆمه‌ڵه ده‌كرد، به‌دوای ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه هاوڕێ مه‌نسووریش چالاكییه‌كانی عه‌له‌نی كرد و پاش چه‌ند ساڵ، په‌یوه‌ست به گوردانی ئارێز بوو. ناوبراو له چه‌ند شه‌ڕ دژبه كۆماری ئیسلامی به‌شداری كرد. كاك مه‌نسوور خزمی شه‌هید به‌یان بهرقڕۆ هاوڕێی نزیكی ته‌وفێق ئێلیاسی و شه‌هید ئارام بوو، به‌ڵام ساڵی ٦٧ پاش شناسایی بوون له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ئه‌و چالاكه سیاسیه پاش ئازادی به هۆی گوشاره‌كانی به‌سیج و سپا ناچار به كۆچكردن بۆ ئاوایی نگڵ بوو. له‌و ماوه‌یدا هاوڕێ مه‌نسوور درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی دا و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له جاده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو. ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و تێكۆشه‌ره دێرێنه‌ی كۆمه‌ڵه له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوای له ژیان كرد و ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی هاوڕێ مه‌نسوور به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.