ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “حەمید ئاخ” چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی سنە، و دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
“حەمید ئاخ” لە بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری کوردستان چالاک بووە و بە هۆی چالاکییەکانی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سنەوه بانگهێشت و به‌رده‌وام لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بووە. ئەم چالاکە مەدەنییە سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٤٠٢، به‌هۆی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه، دێولان، سه‌قز و بۆكان و ڕفاندنی ٣٠ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له جاده‌ی نێوان سه‌قز- بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژین و دوو منداڵه‌كه‌ی ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئەو بنەماڵەیه لە شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و هەروەها ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنی مامۆستایانی سنە، بەشداری چالاکانەیان بووە. “حەمید ئاخ” لە دوایین ستۆری خۆیدا لە ئینستاگرام، بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک لە تاوانەکانی سپای پاسداران لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی شاری جوانڕۆ، داوای لە خەڵک کردبوو نەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی بایکۆت بکەن.