به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كاك سامان كه‌ریمی، زیندانی سیاسی،پێشمه‌رگه‌ی دێرێن ولایه‌نگری كۆمه‌ڵه وهونەرمەندی شانۆ له شاری مه‌ریوان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه لەتەمەنی ٣٣ ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
سامان كه‌ریمی ڕۆژی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٦٩ی هه‌تاوی له خێزانیکی زەحمەتکێش له شار سه‌قز لە دایک بوو و ژیانی بە ڕەنجی باوکی وپاشان خۆی به‌سه‌ر برد. هەرلەسەرەتایی لاویەتیه‌وە تێکەڵ بە ڕەنج و ئازار و چەوسانەوە بوو، به‌و بۆنه‌وه بۆ دونیای سیاست پەلکێش کراو وەک لایه‌نگری کۆمەڵە دەستی بە چالاکی کرد. سامان تازەلاو بوو کە بە ریزی پێشمەرگەی کۆمەڵەپەیوەست بوو،پاش زیاتر لە ساڵێک پێشمەرگایەتی، به مه‌به‌ستی هاوکاری و یارمەتیدانی بنەماڵەکەی گەرایەوە نێوخۆی وڵات، به‌ڵام وه‌كوو هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی و كرێكاری وهونەرمەندێکی شانۆکار، له شاری مه‌ریوان درێژه‌ی به خه‌بات دا و لە چەند شانۆی ڕەخنەگرانە لە هەلومەرجی داسەپاو بە سەر کۆمەڵگا دا بەشداری کرد. هاوڕێ سامان چەندین جار لەلایەن سەرکوتگەرانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرا،بەڵام هەرگیز نهێنییه‌كانی نێوان خۆی و کۆمەڵەی بۆ جه‌لادان باس نەکرد و هه‌رگیز سه‌ری بۆ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند. له‌م دوایانه‌دا كاك سامان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” به ٧ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام تا دوا هه‌ناسه وه‌فادار به‌ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه مایه‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاوڕێ سامان كه‌ریمی به‌هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه ماڵئاوایی له ژیان كرد و مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی هه‌مان ڕۆژ و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه چوو. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و دۆستانی ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.