ماڵئاوایی له‌ ژیانی هاوڕێ “ته‌وفێق ده‌باغیان” له‌ شاری سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

زۆر بەداخەوە ئاگادار کراین کە ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاویی، کاک “تەوفێق دەباغیان” لە مامۆستا دەرکراوەکانی ساڵی ٥٩ی ھەتاوی و دڵسۆزی کۆمەڵە لە شاری سنە، پاش دوو مانگ نه‌خۆشی، بەهۆی وەستانی دڵەوە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ھاوڕێ “تەوفێق دەباغیان” ساڵی ١٣٣١ی هەتاویی لە شاری سنە لە گەڕەکی پیرمحەممەد لە دایکبووە. دوای وەرگرتنی بڕوانامەی خوێندن، ساڵی ١٣٥٢ی هەتاویی له‌ ئامووزش و په‌وه‌رش دا دامه‌زرا. کاک تەوفێق هاوشانی هاوڕێیانی “کاک ساڵح کەیفی، کاک عارف مۆلانایی” و چەند ھاوڕێ دیکەی لە گوندەکانی “وشترمل” و “خامسان”ی سه‌ر به‌ شاری کامیاران، لە قۆناغی سەرەتایی تا ناوەندی، سەرقاڵی وانە وتنەوە و بانگەشە بۆ ئارمانی بەرزی سوسیالیستی بوون. لە ڕاپەڕینی ٥٧ی ھەتاوی لەگەڵ ھاوڕێیانی چالاکانە بەشداری کرد. ساڵی ١٣٥٩ی هەتاویی و پاش پەلاماری دووھەمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڕێیان بوون به‌ پێشمەرگە به‌ڵام کاک تەوفیق، لە شار مایەوە و درێژه‌ی بە چالاکی دا. پاش داگیرکردنی شارەکانی کوردستان لەلایه‌ن کۆماری ئیسلامی، ھاوڕێ تەوفێق سەرەتا لە کاره‌كه‌یی دوورخرایه‌وه‌ و ھاوکات دەستبەسەر و بۆ  ماوه‌ی ٩ ساڵ له‌ زیندانی ئێڤین دا زیندانی كرا. هاوڕێ تەوفێق هەمیشە خۆی بە دڵسۆز و تێکۆشەری ڕێبازی سووری کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەزانی و بۆ ھەموو بۆنە و ساڵڕۆژەکان پەیامی پیرۆزباییان دەنارد.  بڕیارە كاتژمێر ١٠ی  ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبەندان، تەرمی کاک تەوفێق، لە قەتعەی ١٠ی ئارامستانی بەھەشت محەممەدی سنە بە خاک بسپێردرێت. لەلایەن هەموو ڕێزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە، پڕ بەدڵ سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە، دۆستان، ھاوپیشەکانی و خەڵکی تێکۆشەری سنە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. یادی ئازیزی ھاوڕێ تەوفێق بەرز و بەڕێزە و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net