ڕۆژی شهممه ١٣ی ڕێبهندانی ١٤٠٣، “كاك خالید پهرتهو“، پێشمهرگهی دێرین و كادر و ئهندامی دڵسۆزی كۆمهڵه، به هۆی نهخۆشی دڵ له نهخۆشخانه گیانی بهختكرد.
کاک خالید کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ئاوایی قەرەگوێزی سهقز و شاریب ۆکان بوو. ئەو لە ڕاپەڕینی جەماوەری ساڵی ١٣٥٧ی ئێران له دژی دەسەڵاتی پاشایەتی، چالاکانە بەشداری کرد و دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی و ئاشکرابوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە، پێوەندی بەم ڕێکخراوەیەوە کرد و لەڕیزی پڕ لە شانازی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەدا وەک لاوێکی شۆڕشگێڕوسۆسیالیست، درێژەی بە خەبات و تێکۆشانی خۆی دا و لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتیدا، لە زۆربەی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی موکریان بەشداری چالاکانەی کرد. جێگای ئاماژهیه کاک خالید دوای وازهێنانی لە پێشمەرگایەتیش، تا دواساتەکانی ژیانی، بە ڕێبازی کۆمۆنیستی و سۆسیالیستی کۆمەڵە وەفادار مایەوە، پهیوهندی لهگهڵ کۆمهڵه ڕاگرت و لە ناو خەڵکی بۆکان وبەتایبەت ئاوایی قەرەگوێز کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویست بوو. کاک خالید تێکۆشەرێکی ڕێبازی سۆسیالیستی لە کوردستان بوو و داوای لە ھاوڕێیانی کردبوو کە پاش مەرگ لە ئاڵای سووری وەپێچن و بە سروودی شۆڕشگێڕانە بەخاکی بسپێرن. جێگای ئاماژەیە کە تەرمی کاک خالید ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان لە نێو خەمو پەژارەی بنەماڵە، خزم و دۆستان و جەماوەرێکی زۆری خەڵکی شارهکانی سهقز، ساحیب، بۆکان و له ئاوایی قەرەگوێز بەخاکسپێردرا. شایانی باسه كه دوو چالاكی كرێكاری ناسراوی شاری سهقز به ناوهكان “مهحموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسمائیلی” لهو مهراسیمهدا قسهو و باسیان پێشكهش به خهڵك كردووه. ئێمەش بەم بۆنەیەوە لەلایەن ھەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانهوه،پڕ بە دڵ سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵه و کەسوکاری کاک خالید دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین