به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک عەلی کەریمی ناسراو بە “میرزا عەلی“، لە هەڵسووڕاوان و دڵسۆزانی دێرینی کۆمەڵە له شاری بۆكان، بەهۆی نەخۆشییەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتووه و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کردووه.
کاک عەلی ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە ئاوایی چاوەرچینی سەر بە شاری بۆکان چاوی بە ژیان هەڵێنا و پاش ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی قوتابخانه، بۆ درێژەدان بە خوێندن چووە شاری بۆکان. کاک عەلی لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران، چالاکانە بەشداری کرد و دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی و ئاشکرابوونی چالاكییه‌كانی کۆمەڵە، پێوەندی بەم ڕێکخراوەیەوە کرد و وەک هەڵسووڕاوێکی تەشکیلاتی، دڵسۆزانە دەستی بە کار کرد. کاک عەلی دوای داگیرکرانی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی و دوورکەوتنەوەی پێشمەرگە لە ناوچەکە، وەک دۆست و لایەنگرێکی بە ئەمەگی کۆمەڵە لەناو شار مایەوە. سەرەڕای چەندین جار بانگ‌كران لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە، هیچکات سەری بۆ دوژمن دانەواند. کاک عەلی وەک ئینسانێکی خولیای ئازادی وەفادار بە ڕێبازی کۆمۆنیستی مایەوە و تا دوا هەناسە بە کردەوە ڕێبواری شێلگیری ئەو ڕێبازە بوو. کاک عەلی دڵسۆزی جەماوەری زەحمەتکێش و بە تایبەت خەڵکی ئاوایی چاوەرچین بوو، به بۆنه‌وه هەموو ئەو کەسانه‌ی لە نزیکەوە کاک عەلی یان دەناسی، بە مەرگی ناوادەی خەمبار بوون. جێگای ئاماژەیە کە تەرمی کاک عەلی، دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە نێو خەم و پەژارەی بنەماڵە، خزم و دۆستان و جەماوەرێکی خەڵکی بۆکان، له ئاوایی چاوەرچین بە خاک سپێردرا. له‌لایه‌ن هه‌موو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری كاك عه‌لی ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.