به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسڕائیل، هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌ر سێ وڵات كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی ترور ئالارم، هاوكات لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه خۆیان له بنكه ئه‌تۆمی و نیزامه‌كانی ڕژیم دووربخه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه خولی شه‌شه‌می دانووستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كه بڕیار بوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له وڵاتی عومان به‌ڕێوه بچێت، دوابخرێت. به‌و بۆنه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مرێكا ڕێژه‌ی كارمه‌نده‌كانی له به‌حره‌ین، كۆوه‌یت و عێراق كه‌م كردووه و داوای له بنه‌ماڵه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كردووه به زووترین كات ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌فقاز و ڕۆژهه‌ڵاتی ئورووپا به‌جێبێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.