چوار به‌ندكراوی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به ناوه‌كانی “كه‌سرا كه‌ره‌می”، “هادی ڕۆسته‌می”، “مێهدی شه‌ریفیان” و “مێهدی شاهیوه‌ند”، مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ده‌ستیان له‌سه‌ره و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ داوا له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌كه‌ن حوكمی ئه‌و چوار كه‌سه ڕابگرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای برینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی زیندانی تارانی گه‌وره كرابوون. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ر چواره‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ زیندانی ورمێ و داواكارییه‌كه‌یان بۆ لێبوردن له‌لایه‌ن دادگوسته‌ری پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربیه‌وه ڕه‌د كرایه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا دادستانی ورمێ له‌گه‌ڵ هه‌ر چواره‌كه‌یان دیداری كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به زوویی سزاكه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.