مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی كورد له‌ توركیا

حسێن حسێنی، چالاكی فه‌رهه‌نگی و سیاسی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژین و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌ توركیا گیریان خواردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێن.

حسێن حسێنی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناچار به‌ كۆچكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئورووپا چوونه‌ توركیاو له‌وێ دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و بنه‌ماڵه‌ كورده‌ له‌ دۆخێكی سه‌خت دا له‌ كه‌مپی مۆغڵا ڕاگیرابوون، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوانه‌ی دنیزلی كراون. نه‌سرین خۆشنه‌واز هاوژینی حسێن حسێنی، نه‌خۆشی مه‌عده‌ و سیسته‌می گه‌وارشی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌شه‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net