38
“فەهمیدە (ئەژین) حسێنی” و هاوسەرەکەی “ڕەشاد محەممەدی”، دوو پەنابەری سیاسیی کوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات، کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کرابوون، فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ده‌رچووه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
“فەهمیدە (ئەژین) حسێنی” و “ڕەشاد محەممەدی” ئێستا له كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا دان و ڕۆژی ڕابردوو لە پەیامێکی دەنگیدا ڕایانگه‌یاند کە مەترسیی ڕادەستکردنەوە به كۆماری ئیسلامی‌یان لەسەرە و داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ڕێگه له دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بگرن.