45
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، په‌نابه‌رێكی سیاسی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “سیروان فه‌خری” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كراوه.
سیروان فه‌خری پێشتر به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ توركیا كۆچی كردبوو، به‌ڵام پاش ڕه‌دكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا، ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو. ناوبراو به هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ جارێكی دیكه سه‌ردانی توركیا كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كرا. ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسییه له فایلێكی ده‌نگی دا داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه ڕێگه له ڕاده‌ستكردنی به كۆماری ئیسلامی بگرن و یارمه‌تی بده‌ن.