به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار په‌نابه‌ری سیاسی به ناوه‌كانی “ڕه‌شاد محه‌ممه‌دی” و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “ئه‌ژین فه‌همیده حسێنی“، هه‌روه‌ها “ئێدریس و نه‌رگس هاشمی” له وڵاتی توركیا مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌شاد محه‌ممه‌دی” و “ئه‌ژین فه‌هه‌میده حسێنی” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی “چناق قه‌لعه” كراون. “ڕه‌شاد محه‌ممه‌دی” ته‌من ٣٤ ساڵ خه‌ڵكی كامیاران و “ئه‌ژین فه‌همیده حسێنی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌وڵاوای سه‌ر به شارستانی مه‌ریوانه كه به‌هۆی گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی توركیا بوون. هه‌روها دوو په‌نابه‌ری كوردی دیكه به ناوه‌كانی “ئێدریس و نه‌رگس هاشمی” له وڵاتی سوید بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌یان دراه و ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی ئێران بكرێن، ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه.