مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی دوو چالاكی سیاسی له‌ لایه‌ن وڵاتی قه‌زاقستانه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاكی سیاسی كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بۆ وڵاتی قه‌زاقستاننێردرا بوون، مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ئێران له‌ ئارادایه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیئومید قه‌زوینیته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی شنۆ ومحه‌ممه‌د ڕه‌زا عه‌له‌میچالاكی سیاسی خه‌ڵكی شاری كه‌ره‌ج، له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌ وڵاتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی حكومه‌تی قه‌زاقستان كراون. “ئومید قه‌زوینیبه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی قه‌زاقستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ژوورێكی تاكه‌كه‌سی كراون و مه‌رسی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ئێران له‌ ئارادایه‌. شایانی باسه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چالاكوانه‌ سیاسییه‌ بۆ ئێران، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قه‌زایی قورس له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ له‌ ئارادایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net