“حه‌مید ڕه‌بیعی” هه‌ڵسووڕاوی سیاسی كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه له كه‌مپی ئاواره‌كانی توركیادایه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕایگه‌یاند كه مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره و داوای یارمه‌تی و پشتیوانی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
ناوبراو پێشووتریش چه‌ند جار له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی توركیادا به‌ندكراوه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و توانای دابینكردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه. ئه‌و چالاكوانه داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه پێداچوونه‌وه له سه‌ر دۆخی بكه‌ن و ڕێگایه‌ك بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ئه‌گه‌ری دیپۆرت كردنه‌وه‌یدا، مه‌ترسی ئه‌شكه‌نجه و سه‌پاندنی حوكمی قورسی قه‌زایی له‌سه‌ری هه‌یه.