مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، به‌ تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی له‌ ئارادایه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویموسلم سه‌یدیته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به‌ هۆی به‌شداری له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان سه‌ره‌ڕار ڕووننه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵی، به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یندراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌ سێداره‌ بدرێت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و گیانبه‌ختكردووان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌كان ته‌نانه‌ت ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌بینیوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net