37
“موحسن ئیژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له نامه‌یه‌كدا كه بۆ “مێهدی فه‌لاح میری”، یه‌كێك له به‌رپرسانی ڕژیم ناردووه داوای كردووه كه قه‌ره‌باڵغی زیندانه‌كانی ڕه‌شت و زه‌نجان به له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام كه‌م بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٣٤٠ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی لاكانی ڕه‌شت و زه‌نجان چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكرانی سزای ئێعدامن. هه‌ندێك له‌و به‌ندكراوانه به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به‌شێك له‌و زیندانیانه چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕێی له‌سێداره‌دانن و ڕژیم به‌و شێوه‌یه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیان ئه‌دات.