به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، گیانی پویا قوبادی، به‌ندكراوی سیاسی كورد و خوێندكاری ده‌رچووی ئه‌ندازیاری به‌رق له زانكۆی كوردستان پاش سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ریی دا له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پویا قوبادی ئه‌ندازی به‌رق و خه‌ڵكی شارستانی سۆنقۆڕی سه‌ر به پارێزگای كرماشانه كه له بواری هونه‌ری دا چالاكه و ژه‌نیاری ئامێری سه‌نتوور و گۆرانیبێژ بووه. ناوبراو له ڕۆژی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢ هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج شارومه‌ندی دیكه به ناوه‌كانی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ر كار، سه‌ید محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدهی، بابه‌ك عه‌لیپور، وه‌حید به‌نی عامریان و سه‌ید ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كران.