مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له‌ زیندانی ورمێ

ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری هۆشداری به‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌ده‌ن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ن.

ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌رمانی بۆ بریندارانی شاری بۆكان دابین ده‌كرد، به‌ڵام له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌قاچاخی ماهواره‌ی ستارلینك،هاوكاری له‌ كوشتنی محه‌ممه‌دعه‌لی محه‌ممه‌دی،به‌غی،ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات،ته‌بلیغ دژی نیزام،كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ تیرۆریستان،سیخوڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ڕژیم،هه‌ڵگرتنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراووئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیمتۆمه‌تبار به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا به‌ جۆرێك په‌رده‌ی گوێی دڕا. هه‌ر چه‌ند هیچ كات ئه‌و تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌مایانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌وڵ ئه‌دات بێ تاوانێكی دیكه‌ له‌سێداره‌ بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net