8

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوانه له‌وانه “فوئاد فه‌تحی”، دژ به خراپی دۆخی شوێنی ڕاگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له ساڵۆنی چواره‌می به‌ندی حه‌وتی ئه‌و زیندانه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تاوانبارانی ئه‌م ڕووداوه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ریاندا نه‌سه‌پێندراوه و له دۆخێكی ئاساییدان.