مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش دیسان په‌سه‌ندكرانه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌یناسر به‌كر زاده‌له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی ورمێ، مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ ئارادایه‌.

ناوبراو پێشووتر مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی وڵاتانی دژبه‌ری كۆما‌ری ئیسلامی، حوكمی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست بۆ ئه‌و حوكمه‌، له‌ لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌رتۆمه‌ته‌كانی كرا. به‌ڵام حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ دیسان له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ورمی، به‌ شێوازێكی نایاسایی و ناڕه‌وا په‌سه‌ند كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net