ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی دانپێدانانی زره‌ملێ “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” ڕێگا بۆ له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه خۆش ئه‌كه‌ن و مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ٤٨ ساعه‌تی داهاتوودا هه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بانگ كردنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ئیداره ئیتلاعات، “ڕۆناهی” كچی حه‌مید حسێن نژاد، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات. میدیاكانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بە بڵاو كردنه‌وه‌ی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له میدیاکانی سەر دەسەڵات، هه‌وڵی بێده‌نگ كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به له سێداره دانی ئه‌و زیندانییه ده‌دات، به‌ڵام به وته‌ی كچه‌كه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه هه‌مووی درۆیه و ئیداره‌ی ئیتلاعات به زۆره‌ملێ دانپێدانانی له باوكی وه‌رگرتووه و ته‌نانه‌ت هیچ به‌لگه‌یه‌ك به ده‌ست ڕژیمه‌وه بۆ له سێدراه‌دانی ئه‌و چالاكوانه له ئارادا نییه.